گەرەنتی گەڕانەوەی کاڵا
ئەو ئامێرانەی لە رێگەی کۆمپانیای ئی هۆم(EHome-iq) دەفرۆشرێت گەرەنتی ئەڵماسی لەگەڵدایە.
تایبەتمەندییەکانی گەرەنتی ئەڵماس چیە؟
-
تا 18 مانگ گۆرین هەیە بێ بەرامبەر.
-
5 ساڵ خزمەتگوزاری دوای فرۆشتنی لەگەڵدایە.
-
زانیاری ئامێرەکان بێ بەرامبەرە.
-
ئەو ئامێرانەی کە مۆدێلی تازەی دروستکراوە بە نرخی %15 کەمتر دەفرۆشرێت بەو کریارەی پێشتر مۆدێلی کۆنی هەمان ئامێری کریوە.
-
هەبوونی بەشی گەرەنتی لە وێبسایتی کۆمپانیای ئی هۆم .(EHome-iq)
-
گەرەنتی کۆدی تایبەتی هەیە کە لە وێبسایتدا دەنوسرێت ، ئەو کریارە لە رێگەی ئۆنڵاین دەتوانێت چێکی ماوەی تەواوبونی گەرەنتیەکە بکات ،بۆ ئەوەی دڵنیابێت لە ئۆرجیناڵی ئامێرەکە و فرۆشتنی لە لایەن کۆمپانیای ئی هۆم .(EHome-iq)
-
کارتی تایبەت بەو کریارە هەیە کە سیریاڵ و بەرواری فرۆشتنی تێدا دەنوسرێت.
-
ئەو کاتەی بۆ چاك کردنی ئامێرەکە دادەنرێت وەکو کاتێکی زیادە دەگەرێتەوە بۆ ماوەی گەرەنتیەکە.
-
ئەو کریارانەی گەرەنتی ئەڵماس وەردەگرن ناویان دەچێتە گروپێکەوە ، لە دواتردا دەتوانن لە چەندین خزمەتگوزاری بێ بەرامبەر سودمەند بن.
-
رەخنە و تێبینی ئەو کریارانەی گەرەنتی ئەلماسیان هەیە لە لاپەرەیەك لە وێبسایتی کۆمپانیای ئی هۆم (EHome-iq.com) بڵاودەکرێتەوە.