دەستپێك

ڕێنمایی کڕین

ڕێنمایی کڕین لە ماڵی کارەبایی

هەنگاوی یەکەم – گەڕان و هەڵبژاردنی کاڵا

دوو ڕێگا هەیە بۆ  گەڕان بەدوای ئەو کاڵایەی کە ئارەزووی دەکەیت لە ماڵپەڕی ماڵی کارەبایی دا.

1- سود وەگرتن لە خانەی گەڕان بۆ کاڵا (لە کاتی گەڕان بۆ مۆدێل و مارکەی دیاریکراو)

بە کرتە کردن لە گەڕان بۆ کاڵا و نوسینی لایەنی کەم سێ پیتی دەستپێکی کاڵای خوازراو، کاڵا بەردەستەکانی پەیوەندیدار بە داواکاریەکەت پیشان دەدرێت.

2- سود وەرگرتن لە گروپی کاڵاکان

بە دانانی نیشانەی ماوسەکەت لەسەر هەر یەکێک لە گروپی کاڵاکان لە (Menu Bar(دا، بەشی پەیوەندیدار  بە کاڵاکان پیشان دەدرێت کە دەتوانیت کاڵای خوازراوی تێدا هەڵبژێریت.

هەنگاوی دووەم – زیاد کردنی کاڵا بۆ سەبەتەی کڕین

بە کرتە کردن لە زیادکردن بۆ سەبەتە دەتوانیت کاڵای دیاریکراو زیاد بکەیت بۆ سەبەتەی کڕین (لەکاتێکدا کڕیار زانیاری لەسەر کاڵای خوازراوی هەیە).

وە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر جۆری هەر کاڵایەک بە کرتە کردن لە بینینی خێرا یاخود وێنەی کاڵای دیاریکراو دەتوانیت زانیاری پێویست لەسەر کاڵاکە وەربگریت و بەهەمان شێوە لەڕێگەی زیادکردن بۆ سەبەتە کاڵا دەنێردرێت بۆ سەبەتەی کڕین.

هەنگاوی سێیەم – تۆمارکردنی داواکاری

پاش هەڵبژاردنی کاڵاکان و ناردنی بۆ سەبەتەی کڕین بە کرتە کردن لەسەر ئایکۆنی سەبەتە ( ) دەتوانیت دڵنیابیتەوە لەو کاڵایانەی کە لە سەبەتەدا هەیە.

لە بەشی خوارەوەی سەبەتەی کڕیندا دوو هەڵبژاردە هەیە:

1- بینینی سەبەتەی کڕین

بە کرتە کردن لە بینینی سەبەتەی کڕین،کڕیار دەتوانێت ژمارەی کاڵا داواکراوەکانی زیاد بکات و کۆدی داشکاندن تۆمار بکات(کاتێک کڕیار داشکاندنی تایبەتی هەبێت).

وە هەروەها لەم بەشەدا پێویستە ناونیشان و جۆری گەیاندن دیاری بکرێت،وە بە کرتە کردن لە تازەکردنەوەی سەبەتەی کڕین گۆڕانکاریەکان تۆمار دەکرێت و کرتە لەسەر بەردەوام بوون بۆ تۆمارکردن دەکرێت. 

2- بینینی داواکاری

بە کرتە کردن لە بینینی داواکاری کڕیار دەتوانێت پسوڵەی داواکاریەکەی ببینێت.لەم بەشەدا پێویستە زانیاریە کەسیەکان تۆمار بکرێت و پاشان بە کرتە کردن لە  تۆمارکردنی داواکاری کۆتایی بە هەنگاوەکانی کڕین دێت.