ڕێنمایی کڕین لە ماڵی کارەبایی
هەنگاوی یەکەم – گەڕان و هەڵبژاردنی کاڵا
دوو ڕێگا هەیە بۆ گەڕان بەدوای ئەو کاڵایەی کە ئارەزووی دەکەیت لە ماڵپەڕی ماڵی کارەبایی دا.
1- سود وەگرتن لە خانەی گەڕان بۆ کاڵا (لە کاتی گەڕان بۆ مۆدێل و مارکەی دیاریکراو)
بە کرتە کردن لە گەڕان بۆ کاڵا و نوسینی لایەنی کەم سێ پیتی دەستپێکی کاڵای خوازراو، کاڵا بەردەستەکانی پەیوەندیدار بە داواکاریەکەت پیشان دەدرێت.
2- سود وەرگرتن لە گروپی کاڵاکان
بە دانانی نیشانەی ماوسەکەت لەسەر هەر یەکێک لە گروپی کاڵاکان لە (Menu Bar(دا، بەشی پەیوەندیدار بە کاڵاکان پیشان دەدرێت کە دەتوانیت کاڵای خوازراوی تێدا هەڵبژێریت.
هەنگاوی دووەم – زیاد کردنی کاڵا بۆ سەبەتەی کڕین
بە کرتە کردن لە زیادکردن بۆ سەبەتە دەتوانیت کاڵای دیاریکراو زیاد بکەیت بۆ سەبەتەی کڕین (لەکاتێکدا کڕیار زانیاری لەسەر کاڵای خوازراوی هەیە).
وە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر جۆری هەر کاڵایەک بە کرتە کردن لە بینینی خێرا یاخود وێنەی کاڵای دیاریکراو دەتوانیت زانیاری پێویست لەسەر کاڵاکە وەربگریت و بەهەمان شێوە لەڕێگەی زیادکردن بۆ سەبەتە کاڵا دەنێردرێت بۆ سەبەتەی کڕین.
هەنگاوی سێیەم – تۆمارکردنی داواکاری