ئامپلیفایەری DM835 سەنتەرێکی گونجاوو چالاکی کۆنترۆڵ کردنی مۆسیقای ناوماڵە لەگەڵ بوونی شێوەیەکی جوان و سەرنج ڕاکێش و تایبەت بۆ گەلەری یەکان،ساڵۆنەکانی جوانکاری،ئۆفیسەکان و شوێنەکانی وەک سوپەرمارکێت و ماڵەکان و چەند جێگایەکی تر.
بەشەکانی ئامێری DM835 کە ئەمانە دەگرێتەوە (USB,SD Card,Bluetooth,FM Radio,AUX1,AUX2) لەم ڕێگایانەوە دەتوانن گوێ لە مۆسیقای ئارەزوومەندی خۆتان بگرن.
ئامپلیفایەری DM835 شاشەیەکی پیشاندانی LED بەکوالیتی یەکی بەرز هەیە کەلەو ڕێگەیەوە دەتوانیت کات، ناوونیشان، ژمارەی هەموو گۆرانی یەکان ببینیت.
لەسەر پەنەڵی DM835 چەند دوگمەیەکی وەک ئاستی ڕێژەی دەنگ،داگیرساندنی گۆرانی و…هەیە،هەروەها لەڕێگەی ریمۆت کۆنترۆڵەوە دەتوانیت لەهەر کات و شوێنێکدا بێت کۆنترۆڵی بکەیت و ڕێکی بخەیت.
ئەو فایلانەی کە دەتوانیت لەڕێگەی DM835 دایبگیرسێنیت بریتی یە لەمانە (MP3,WMA,WAV,FLAC).
ئامپلیفایەری DM835دوو سپیکەری هەیە کەبە وزەی کارەبای (٢٠) وات کاردەکات،هەروەها بوونی دەنگێکی نایاب و ڕوون.
ئامپلیفایەری DM835 ڕادیۆی FMبە فریکوێنسی یەکانی (20 Hz) تا (20 KHz) لە خۆدەگرێت،کە دەتوانێت (٢٠) کەناڵ خەزن بکات.
ئامپلیفایەری DM835 بە شێوەیەک دیزاین کراوە بۆ پێدانی پاکەتێکی نایاب وجوان و بەکوالیتی یەکی زۆرباش و ئاسانی لە هەڵگرتندا.
وردەکاری یەکانی پەنەڵی DM835 و پێوەرەکانی ئەم بەرهەمە بەم شێوەیە ڕوونکراوەتەوە.
پێداچوونەوەکان
تا ئێستا هیچ پێداچوونەوەیەک نەنووسراوە